سبه‌ى سیروانى نوێ و چۆمان یارى لوتكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن
سبه‌ى سیروانى نوێ و چۆمان یارى لوتكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن
سبه‌ى هه‌ینى یارییه‌كانى ههتهى یه‌كه‌مى خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌ك له یانه‌كانى پارێزگاكانى كوردستان به پێى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات، له یارى لوتكه‌ى ئه‌م ههتهیه هه‌ردوو یانه‌ى سیروانى نوێ و چۆمان له كاتژمێر1ى دواى نیوه‌رۆ له شارى سلێمانى به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ئه‌م یارییه‌ش به یه‌كێك له یارییه به‌هێزه‌كانى ده‌ستپێكى خوله‌كه داده‌نرێ چونكه وه‌رزى رابردووش هه‌ردوو یانه له فینالی خوله‌كه رووبه‌رووى یه‌كترى بوونه‌وه، بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو راهێنه‌ره به‌ناوبانگه‌كانى كوردستان باشترین پلانیان ئامادهبۆ ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن له ده‌ستپێكى خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنن، له هۆڵى چاكى وه‌رزشى له پارێزگاى دهۆكیش هه‌ردوو یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر و ئارهتانى دهۆك به‌یه‌ك ده‌گه‌ن بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاماده‌كارى باشیان كردوه بۆ به‌ده‌ست هێنانى یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن له خوله‌كه، له سلێمانیش ئه‌فرۆدێت میواندارى كچانى رواندز ده‌كات بۆ ئه‌م یارییه‌ش هه‌ردوو یانه ئاماده‌كارى پێویستیان ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئاستى شایسته له ده‌ستپێكى خوله‌كه پێشكه‌ش بكه‌ن، كچانى چوارقورنه‌ش له ده‌ڤه‌رى راپه‌رین له ناحیه‌ى چوارقورنه میواندارى كچانى ئاكرێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م یارییه‌ش راهێنه‌رانى هه‌ردوو تیپ ئاماده‌كارى گه‌وره‌یان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئاست و ئه‌نجامین هه‌بێت له‌م وه‌رزه ئه‌م سێ یارییه له‌كاتژمێر ى دواى نیوه‌رۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
كارزان كانه‌بی