پوگبا ده‌گه‌رێته‌وه لاى رۆنالدۆ
ابیۆ باراتیتشی به‌رێوه‌به‌رى وه‌رزشى یانه‌ى یۆڤێنتۆسى ئیتالی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا له ماوه‌یه‌كى نزیكدا پول پۆگبا یاریزانى ئێستاى یانه‌ى مان یونایتد و هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا ده‌گه‌رێته‌وه تۆرینتۆ و كه خۆشه‌ویستییه‌كى زۆرى هانده‌رانى یۆڤی بۆ ئه‌م یاریزانه هه‌یه، هه‌رچه‌نده زێدانى راهێنه‌رى یانه‌ى ریال مه‌درید زۆرجار هه‌وڵى ئه‌وه‌ى داوه ئه‌م یاریزانه بگوازێـته‌وه ریزى یانه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى هێلى ناوه‌ڕاستى تیپه‌كه‌ى به‌هێز بكات، زۆرجاریش میدیاكان ئه‌م هه‌واڵه بلاوده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمى خۆى یه‌ك لاى نه‌كردۆته‌وه، یانه‌ى مان یونایتدیش له ئێستادا ره‌تى ده‌كاته‌وه ده‌ستبه‌ردارى ئه‌م یاریزانه فه‌ره‌نسییه بێت له پاڵ یاریزانه‌كانى تر‌ى، فابیۆ بۆ سكای سپۆرت ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه كه له ئێستادا چه‌ند یانه‌یه‌ك هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ى پول پۆگبا بۆ ئه‌وه‌ى بچێته ریزى تیپه‌كانیان، به‌ڵام بۆ ئه‌وه مان یونایتد باشترین و یۆڤیش یه‌كێكه له یانه باشه‌كانى ئه‌وروپا كه پێشووتر له ریزى یاری كردبێ بۆیه له داهاتوو چاره‌نووسى خۆى یه‌كلای ده‌كاته‌وه.
كارزان كانه‌بی