یاریزانێكى ھەڵبژاردەی تریندادو تۆباگۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ى هه‌ولێرده‌كات

یاریزانێكى ھەڵبژاردەی تریندادو تۆباگۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ى هه‌ولێرده‌كات
یاریزانێكى ھەڵبژاردەی تریندادو تۆباگۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ى هه‌ولێرده‌كات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى ریزى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى به‌ ئامانجى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ خولى نایابى عێراقی، ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى هه‌ولێر به‌فه‌رمى بانگه‌شتى یاریزان دانیال ساریۆس كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندی بكات به‌ یانه‌ى هه‌ولێر بۆ به‌شدارى كردنى له‌ یارییه‌كانى داهاتووى یانه‌كه‌ له‌ خولى عێراقی،رۆژى چوارشه‌ممه‌ له‌ رێگاى فرۆكه‌خانه‌ى نێودەوڵەتی ھەولێر یاریزانی ھەڵبژاردەی ترینداد و تۆباگۆ دانیال ساریۆس گەیشتە ھەولێر.
دانیال تەمەن (٣٠) ساڵ لە ھێڵی بەرگری یاری دەکات (٩١) یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ ھەڵبژاردەی ترینداد و تۆباگۆ ئەنجامداوە و لە خولی ئەمەریکا لەگەڵ ھەردوو یانەی شیگاگۆ فایر و کنساس سیتی یاریکردووە و لە خولەکانی ترینداد و ڤێتنام و ھیند و ھیندۆراس و سعودیە یاریکردووە.
كارزان كانه‌بی
Top