زاخۆ خالێكى له شورته وه‌رگرت
زاخۆ خالێكى له شورته وه‌رگرت
له میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى سێ یه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی له شارى زاخۆ له سه‌ر یاریگاى ئه‌و شاره هه‌ردوو یانه‌ى زاخۆ و شورته‌ى به‌غداد رووبه‌ڕووى یه‌كترى بوونه‌وه، له‌م یاریه‌شدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاستێكى به‌رزیان له یارییه‌كه پێشكه‌شكرد، یاریزانانى یانه‌ى زاخۆ چه‌ندین جار هه‌وڵی تۆماركردنى گۆڵیاندا، به‌ڵام گشت هه‌وڵه‌كانیان بێسوود بوو، هه‌ر چه‌نده یانه‌ى شورته خاوه‌ن كۆمه‌لێك یاریزانى ئاست به‌رزه له ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقی، به‌ڵام نه‌یانتوانى له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ى زاخۆ سێ خاڵ به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌حمه‌د سه‌لاحی راهێنه‌رى یانه‌ى زاخۆ چه‌ندین گۆرنكارى له پێكهاته‌ى یانه‌كه ئه‌نجامدا به‌ڵام سه‌رئه‌نجام یارییه‌كه به یه‌كسان بوونى هه‌ردوو یانه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات و یانه‌ى زاخۆ به یه‌ك خاڵ له یاریگا هاته ده‌ره‌وه له‌م وه‌رزه له سێ یاری رابردوو هیچ یارییه‌كى نه‌بردۆته‌وه و هانده‌رانى یانه‌كه‌ش به دواى سه‌ركه‌وتنه‌وه وێلن.
كارزان كانه‌بی