ئه‌مڕۆ هه‌ولێرشه‌ڕى سه‌ركه‌وتن ده‌كات

ئه‌مڕۆ هه‌ولێرشه‌ڕى سه‌ركه‌وتن ده‌كات
له‌ خولى نایابى عێراق
ئه‌مڕۆ هه‌ولێرشه‌ڕى سه‌ركه‌وتن ده‌كات
له‌ میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى سێ یه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی یانه‌ى هه‌ولێرى خاوه‌نى چوار خاڵ له‌ خوله‌كه‌ ده‌بێته‌ میوانى یانه‌ى قاسم، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر ئاماده‌كارى پێویستیان ئه‌نجامداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن قه‌ره‌بووى له‌ ده‌ستدانى دوو خاڵى هه‌فته‌ى رابردوو بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌به‌رامبه‌ر زاخۆ له‌ دواین خوله‌كه‌كان له‌ ده‌ستیان دا، رادان گاسنین ئاماده‌كارى پێویست كردوه‌ بۆ ئه‌م یارییه‌ و ده‌یانه‌وێ به‌ ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ یاریگاى كفل بێنه‌ ده‌ره‌وه‌، سه‌رجه‌م یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر ئاماده‌كارى پێویستیان ئه‌نجامداوه‌ و یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانیش له‌ مه‌شقه‌كان ئه‌نجامداوه‌ و دوێنى پێنج شه‌ممه‌ شاندى هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م یاریزانانى دواین یه‌كه‌ مه‌شقیه‌كانیان ئه‌نجامداوه‌ و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ئاماده‌ن بۆ ئه‌م یارییه‌ كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆهه‌ینى له‌ كاتژژمێر دوو و نیو به‌رێوه‌بچێت، قاسم ده‌یه‌وێت یكه‌م شكست دووچارى یانه‌ى هه‌ولێر بكات و هه‌ولێرییه‌كانیش به‌ ئومێدی سێ خاڵ و سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ چوونه‌ته‌ به‌غدا و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیش ئاماده‌كاری پێویستیان كردوه‌ و چاویان له‌ سه‌ركه‌وتن و هه‌نگاونانه‌ بۆ خانه‌كانى پێشه‌وه‌ى ریزبه‌ندى یانه‌كانه‌، ئه‌مساڵ هه‌ولێر جیاواز له‌ ساڵان به‌ تیپێكى زۆربه‌ى یاریزانانى كورد به‌شدارى یارییه‌كان ده‌كات، ئه‌وه‌ش بۆته‌ جێگاى دڵخۆشى هانده‌رانى وه‌رزشى له‌ هه‌ولێر.
كارزان كانه‌بی
Top