چه‌ندین یانه‌ى عێراقی چاوه‌ڕوانی محه‌ممه‌د عه‌بدولخالقن

چه‌ندین یانه‌ى عێراقی  چاوه‌ڕوانی محه‌ممه‌د عه‌بدولخالقن
چه‌ندین یانه‌ى عێراقی چاوه‌ڕوانی محه‌ممه‌د عه‌بدولخالقن
سوپه‌رستاره‌كه‌ى كوردستان له‌ یارى باسكه‌ محه‌ممه‌د عه‌بدولخالقى یاریزانى باسكه‌ى دیارى كوردستان و عێراق تاكو ئێستا چاره‌نووسى خۆى بۆ وه‌رزى نوێ خولى باسكه‌ى یانه‌كانى عێراقی یه‌كلای نه‌كردۆته‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێستا ئه‌و یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى باسكه‌ى عێراقی خه‌ریكى ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى پاڵاوتنى وڵاتانى ئاسیایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات و ئه‌وكات گرێبه‌ستى یه‌كێك له‌ یانه‌ باشه‌كانى عێراق مۆربكات، ئه‌و لاوه‌ كورده‌ وه‌رزى رابردوو به‌رگرى له‌ درێسى یانه‌ى دهۆك كرد له‌ خولى عێراقی ئه‌مساڵیش تاكو ئێستا هیچ بڕیارێكى بۆ داهاتووى خۆى نه‌داوه‌ له‌م باره‌شه‌وه‌ محه‌ممه‌د عه‌بدولخالق بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" هه‌تاكو ئێستا هیچ بڕیارێكم نه‌داوه‌ بۆ وه‌رزى نوێ خولى عێراقی، هه‌رچه‌نده‌ چه‌ندین یانه‌ى عێراقی و كوردستان داواى گرێبه‌ستیان لێم كردوه‌ به‌تایبه‌تى هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى شورته‌ و نه‌فتى جنوب و دهۆك و غازی شیمال و حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ندین یانه‌ى تر، بۆیه‌ ئێستاش چاوه‌ڕوانم كه‌وا یانه‌ى تازه‌ به‌شدارى خوله‌كه‌ ده‌كه‌ن زۆر یانه‌ ماوه‌ سه‌ركه‌وێت بۆ خولى نایاب، بۆیه‌ ئێستا بڕیاره‌كه‌م تاخیر كردوه‌ یانه‌كان زۆرن داواى یارى كردنیان لێم كردوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش چاره‌نوسى خولى عێراقی دیار نه‌كه‌وتووه‌، ئێستاش خۆم خه‌ریكی ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقم له‌ پاڵاوتنه‌كانى ئاسیا بۆیه‌ ده‌مه‌وێ گرێبه‌ستێكى باش بێت خۆم له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ بتوانم ئه‌نجامى باش بهێنم و ئاسوده‌بم له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ ئه‌وكات بڕیارێكى دروست ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ به‌ده‌ست بهێنین، وه‌كو یاریزانیش هیچ گرفتێكم نییه‌ و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى یانه‌كانى عێراق په‌یوه‌ندیم باشه‌، ته‌نیا ده‌مه‌وێ بڕیارى كۆتایم دوابخه‌م بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارێكى دروست بده‌م بتوانم ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ستبهێنم له‌گه‌ڵ هه‌رتیپێك كه‌ یارى بۆ بكه‌م و ئاسوده‌ بم له‌ ئه‌نجامدانى گرێبه‌سته‌كه‌م.
كارزان كانه‌بی
Top