مه‌زن محه‌مه‌د گازی باكوور ده‌كاته‌ پاڵه‌وانى عێراق

مه‌زن محه‌مه‌د گازی باكوور ده‌كاته‌ پاڵه‌وانى عێراق
مه‌زن محه‌مه‌د گازی باكوور ده‌كاته‌ پاڵه‌وانى عێراق
به‌مه‌به‌ستى به‌شدارى كردنى له‌ خولى تۆپى پێى خانمانى یانه‌كانى عێراقى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشى گازى باكووری شارى كه‌ركووك گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ مه‌زن محه‌ممه‌دی راهێنه‌رى یانه‌ى شارى هه‌ولێر و كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ كچه‌ یاریزانانى شاره‌كانى كوردستان مۆركرد، ئامانج له‌ مۆركردنى ئه‌و گرێبه‌سته‌ش به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌یه‌ له‌ خولى نایابى یانه‌كانى تۆپى پێى فوتساڵ و كراوه‌ى یانه‌كانى عێراق كه‌ بڕیاره‌ له‌ ناوه‌ڕاستى عێراق به‌رێوه‌بچێت، له‌ باره‌ى چوونى ئه‌و راهێنه‌ره‌ش بۆ ریزى یانه‌ى گازى باكوور مه‌زن محه‌ممه‌د راهێنه‌رى تیپى فوتساڵى یانه‌ى گازى باكور بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" وه‌رزى رابردوو گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ یانه‌ى نه‌فتى شیمال ئه‌نجامدا و توانیمان له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ ببینه‌ پاڵه‌وانى فوتسالى عێراق له‌ شارى حلله‌، بۆیه‌ ئێمه‌ش به‌هۆى پاپه‌ند نه‌بوونى یانه‌ى نه‌فت به‌ به‌لێنه‌كانیان ریزى یانه‌كه‌مان جَهێشت، به‌هۆى ئاست به‌رزیمان له‌ خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ یانه‌كانى عێراقی گرێبه‌ستمان پێشكه‌ش كرا به‌ تایبه‌تى له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى زه‌ورا و ته‌له‌به‌ و جه‌وییه‌ ونه‌فتى میسان حدود ونه‌وتى باكوور و نه‌وتى باشوور و سه‌حه‌ و چه‌ندین یانه‌ى ترگرێبه‌ست بۆمن و یاریزانان هاتبوو و چاوی زۆرمان له‌سه‌ر بوو، بۆیه‌ له‌ نێوان هه‌موو گرێبه‌سته‌كان گازى باكوورمان هه‌ڵبژارد كه‌ یانه‌یه‌كى باشه‌ و خاوه‌ن سه‌رۆك یانه‌یه‌كى باشه‌ و نموونه‌یه‌ له‌ راستگۆی و زۆریش دڵخۆشین، گوتیشى چه‌ندین گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ یاریزانان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى تیپه‌كه‌مان بكه‌ینه‌ یه‌كه‌مى عێراقى و گه‌شبینم به‌ ئاستى یاریزانان كه‌ده‌توانین كاری گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانانه‌ ئه‌نجام بده‌ین، پشتیوان به‌ خواى گه‌وره‌ هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین باشترین ئه‌نجام بده‌ین بۆ یانه‌كه‌، كارگێڕى یانه‌ى گازى باكووریش گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ كچه‌ یاریزانان(شۆخان نوره‌دین، رۆندك عه‌لی،خه‌لات ئه‌سعه‌د،حه‌لیمه‌ جه‌لیل، سارا عه‌بدوللا، شانۆمحه‌ممه‌د، سیپه‌ل شوكر،شیلان عه‌بدوللا، نیان مه‌زن،هێدی خان مه‌جید،ئاواز یونس،سه‌جا كامل) ده‌یانه‌وێ ئه‌م یاریزانانه‌ ركابه‌رى سه‌رجه‌م یانه‌كانى عێراق بكه‌ین و ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ستهبێنین،مه‌زن گوتیشى" ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ ته‌نیا بۆ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقه‌ و بۆكوردستانیش ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى خۆمان كه‌ چۆمانه‌.
كارزان كانه‌بی
Top