ریال مه‌درید له هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى چاڤی سیمۆنزه
رۆژنامه‌كانى فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه كه‌وا كه‌وا هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى بارسێلۆنا و ریال مه‌دریدی ئیسپانى له هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى تواناكانى یاریزانى لاوى هۆله‌ندى چاڤی سیمۆنزن كه ته‌مه‌نى ئێستا ته‌نیا 17ساڵه و له تیپى لاوانى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى یارى ده‌كات، گرێبه‌ستى ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه فه‌ره‌نسیه‌كه تاكو ساڵى 2022ى داهاتووه، ئه‌و یاریزانه‌ش ئاماده نه‌بووه گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یانه فه‌ره‌نسیه نوێ بكاته‌وه، له‌كاتێكدا به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانى ئه‌و یاریزانه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه چه‌ندین یانه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌وروپا له چاوه‌ڕوانى هاتنى ئه‌و یاریزانه لاوه هۆلهندییهن، یانه‌ى ریال مه‌دریدیش ده‌یه‌وێت وه‌كو چاره‌نووسى كۆبۆى یاریزانى به‌ره‌گه‌ز ژاپۆنى ئه‌ویش برفێنێته مه‌دریدی پایته‌ختى ئیسپانیا له هه‌مان كاتیش‌دا یانه‌ى بارسلیۆنا هه‌وڵى به‌ده‌ست هێنانى ده‌دات، بارسا ده‌یه‌وێت بیگهرێتنهوه سوود له‌م یاریزانه ببینێ، ئه‌و یاریزانه له 21ى نیسانى 2003له ئه‌مستردام له دایك بووه له حه‌وت ساڵى ته‌مه‌نى له ئه‌كادیمیاى لاماسیا یارى كردوه له ساڵى 2019 به شێوه‌ى خۆڕایی په‌یوه‌ندی به لاوانى پاریس سانجێرمانه‌وه كردوه كه ماوه‌یه‌كى زۆره له‌م یانه‌یه یارى كردوه.
كارزان كانه‌بی