یانەی ھەولێر بووە پاڵەوانی کوردستان

یانەی ھەولێر بووە پاڵەوانی کوردستان
یانەی ھەولێر بووە پاڵەوانی کوردستان
لە شاری ھەولێر کۆتایی بە حەفتەمین پاڵەوانێتی ئەندازیار کەمال عەبدوڵڵا بۆ یانەکانی کوردستان لە یاری تێنسی سەرزەوی ھات، کە یەکێتی تێنسی سەر زەوی کوردستان سەرپەرشتی دەکرد و (١٦) یانەی کوردستان بەشداری تیاییدا کردبوو.
یانەی ھەولێر توانی نازناوی ئەم پاڵەوانێتییە بەدەست بھێنێت دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی بەئەنجامی دوو گێم بەرانبەر گێمێک لە یانەی نیشتمان-ی بردووە.
لە یاری یەکەم یاریزانی یانەی ھەولێر ( محەممەد ئەبو زێد) توانی لە یاریزانی یانەی نیشتمان ( سان تەحسین) بباتەوە بەئەنجامی (٦-٤)، (٤-٦)، تای برێگ (١٠-٨).
لە یاری دوومدا دووانەی یانەی نیشتمان ( داریان عەبدولقھار، سان تەحسین) توانیان لە دووانەی یانەی ھەولێر ( محەمەد ئەبو زەید، فارس ئەیاد) ببنەوە بەئەنجامی (٦-٣)، (٦-٢).
لە دوا یاریدا، کە یەکلاکەرەوە بوو یاریزانی یانەی ھەولێر ( عەلی ئەبو زەید) توانی لە یاریزانی یانەی نیشتمان ( داریان عەبدولقھار) بباتەوە بەئەنجامی ( ١-٦)، (٦-٣)، تای برێگ (١١-٩).
دوای تەواوبوونی یارییەکە تیپە سەرکەوتووەکان خەڵاتیان بەسەر دابەشکرا.
جێگەی باسە هەریەکە لە یاریزانان (فارس ئەیاد، عەلی ئەبوزێد، محەمەد ئەبوزێد) نوێنەرایەتی یانەی هەولێریان دەکرد لەم پاڵەوانێتیە و بەسەرپەرشتی هەریەکە لە (ناسر عەبدولرەزاق، ئەبوزید سابير).
Top