په‌تاى كۆڕۆنا گه‌یشته ناو یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر
په‌تاى كۆڕۆنا كه ئێستا هه‌موو جیهانى به‌خۆیه‌وه سه‌رقال كردوه و یاریزانان و وه‌رزشكارانی جیهان و ناوه‌خۆش به‌ده‌ر نین له‌م په‌تایه كوشنده و رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردووش ده‌رئه‌نجامى پشكینینى یاریزانى هه‌ولێر به‌شداربوو له خولى نایابى عێراقی ئیبراهیم ئه‌زوه‌ر ده‌رچووه كه به پێى پشكنینه‌كان هه‌ڵگرى ئه‌و ڤایرۆسه‌یه و‌ئێستا له‌لایه‌ن تیپى پزیشكى یانه‌كه چاودێری ته‌ندروستى ئه‌و یاریزانه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات بگه‌رێته‌وه پێكهاته‌ى تیپى تۆپى پێى یانه‌كه به‌شداربوو له خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، یانه‌ى هه‌ولێر پشكنین بۆ یاریزانانى ده‌كات له كاتى به‌شدارى كردن له یارییه‌كان و هه‌ر یاریزانێك هه‌ڵگرى هه‌ر ڤایرۆسێك بێت چاره‌سه‌رى پێویستى بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات به ته‌ندروستى باشتر بگه‌رێته‌وه پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى یانه‌كه.
كارزان كانه‌بی