بایرن هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى یاریزانێكى لاو ده‌دات

بایرن هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى یاریزانێكى لاو ده‌دات
بایرن هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى یاریزانێكى لاو ده‌دات
رۆژنامه‌كانى ولاتى ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا هانز فلیكى راهێنه‌رى بایرن میونخی پاڵه‌وانى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا و خولى نایابى ئه‌ڵمانى گرنگى به‌ گواستنه‌وه‌ى یاریزانێكى لاوى یانه‌ى ئه‌یاكس ئه‌مستردامى هۆله‌ندى،فلیك ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانه‌ بكاته‌ شوێنگڕه‌وه‌ى یاریزانى لایڤان بیریسیتش دواى رۆیشتنى، ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانه‌ له‌ پال هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان سیجی جنابری و سانى و كومان یارى پێ بكات یاخود له‌ شوێنى ئه‌وان له‌ ئه‌گه‌رى تووشبوون به‌ پێكان سوود له‌ تواناى ئه‌م یاریزانه‌ ببینێ،، رۆژنامه‌ى بیلد ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ فلیك ده‌یه‌وێت له‌ ئه‌گه‌رى ئاماده‌نه‌بوونى یاریزانى فه‌ره‌نسى بنیامین باڤارد پشت سرجینیۆ دیستى هۆله‌ندى ببه‌ستێ كه‌ته‌مه‌نى ته‌نیا 19 ساڵه‌ بۆیه‌ باڤارییه‌كان هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م یاریزانه‌ ده‌دات له‌ گواستنه‌وه‌ى هاوینه‌ى ئه‌مساڵ.
كارزان كانه‌بی
Top