بارسا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ى لۆكاكۆ ده‌دات

بارسا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ى لۆكاكۆ ده‌دات
بارسا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ى لۆكاكۆ ده‌دات
كه‌ناڵى 3ى كه‌تالۆنى هه‌وڵى ئه‌وه‌ى بلاو كرده‌وه‌ كه‌وا یانه‌ى بارسا له‌ گواستنه‌وه‌ى ئه‌م هاوینه‌ هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى هێرشبه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى به‌لجیكا و یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان رۆمیلۆ لۆكاكۆ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى په‌ڵكێشى ریزى یانه‌كه‌ى هه‌رێمى كه‌تالۆنیا بكات، ئامانجى كومانى راهێنه‌رى هۆله‌ندى بۆ ئه‌وه‌یه‌ هێلى پێشه‌وه‌ى تیپه‌كه‌ى به‌هێز بكات به‌ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و یاریزانه‌ به‌لجیكیه‌ و ده‌یه‌وێت له‌ پاڵ میسى یاری پێ بكات، هه‌ر چه‌نده‌ گرفتى دارایى به‌رۆكى یانه‌كانى گرتووه‌، به‌ڵام كومان ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانه‌ له‌ ئه‌نته‌ر بفرێنێت و ئه‌نته‌ریش به‌مه‌ رازی نییه‌ و چونكه‌ ئه‌م هێرشبه‌ره‌ ئه‌ستێره‌ى یه‌كه‌مى یانه‌كه‌یه‌، كومان ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌له‌ بقۆزێته‌وه‌ كه‌ ئه‌م یاریزانه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ 30گۆڵى كردوه‌ و سوود له‌ سه‌ركه‌وتنى ئه‌م یاریزانه‌ وه‌ربگرێ و هێلى هێرشبه‌رى بارسا له‌گه‌ڵ میسى به‌م یاریزانه‌ به‌هێز بكات.
كارزان كانه‌بی
Top