بێل ئاماده‌یه‌ بچێته‌ له‌نده‌ن

بێل ئاماده‌یه‌ بچێته‌ له‌نده‌ن
بێل ئاماده‌یه‌ بچێته‌ له‌نده‌ن
دواى ئه‌وه‌ى یانه‌ى شاهانه‌ى ئیسپانى له‌ سه‌ر زاری زێدانى راهێنه‌ر ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌ ناتوانن سوود له‌ تواناكانى گاریس بێل ببینن بۆیه‌ چه‌ند یانه‌یه‌كى ئه‌وروپا له‌ هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى گاریس بێلى وێلزی و یاریزانى یانه‌ى ریال مه‌دریدن، تۆرى سكاى سپۆرت ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا بێل ئاماده‌یه‌ گه‌شتى له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا بكات و ئێستا ته‌نیا چاوه‌ڕوانى ئۆكه‌یه‌كى به‌رپرسانى یانه‌ى ریال مه‌دریده‌ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى بن و چیتر به‌ درێسى ئه‌م یانه‌یه‌ یارى نه‌كات كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ له‌ سه‌ر كورسى یه‌ده‌گ بێت و له‌ ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى یارى كردن بێت له‌لای زێدانى راهێنه‌ر، بێل ده‌یه‌وێت كاره‌كانى بۆ چوونه‌ ریزى یانه‌ى تۆتنهام و لاى مۆرنیهۆ ته‌واو بكات و له‌مه‌ دواه‌ بچێته‌وه‌ یانه‌ كۆنه‌كه‌ى و له‌ خولى ئینگلیزی بدروشێته‌وه‌.
كارزان كانه‌بی
Top