هه‌ولێر ده‌ستى به‌ ئاماده‌كارییه‌كانى كرد

هه‌ولێر ده‌ستى به‌ ئاماده‌كارییه‌كانى كرد
هه‌ولێر ده‌ستى به‌ ئاماده‌كارییه‌كانى كرد
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی كه‌ بڕیاره‌ یارییه‌كانى له‌ مانگى داهاتوو ده‌ست پێ بكات،دوێنێ سێشەممە یانەی هەولێر بەشداربوو لە خولی نایابی عێراق یەکەم یەکەی مەشقی خۆی لە یاریگەی شەهید فرانسۆ هەریری بەسەرکردایەتی راهێنەری کرواتی رادان،
لەم یەکە مەشقیە سەرجەم یاریزانەکان ئامادەبوون و ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند.
وا بریارە رۆژانە مەشقە تیپەکە بەردەوام بێت، ئه‌مساڵیش یانه‌ى هه‌ولێر گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ چه‌ندین یاریزانى كورد ئه‌نجامداوه‌ جگه‌ له‌ مانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆرى یاریزانانى تیپه‌كه‌ى كه‌ وه‌زرى رابردووش له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ بووه‌ و ده‌ستبه‌ردارى ژماره‌یه‌ك یاریزانى تیپه‌كه‌شى بووه‌، یانه‌ى هه‌ولێر ده‌یه‌وێت ئه‌مساڵیش به‌ شێوه‌یه‌كى تۆكمه‌ به‌شدارى خوله‌ گه‌وره‌كه‌ى عێراق بكات و ئامانجى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌م وه‌رزه‌ شان به‌ شانى یانه‌ گه‌وره‌كانى عێراق ركابه‌رى له‌ سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى گه‌وره‌ بكات.
كارزان كانه‌بی
Top