هه‌ولێرراهێنه‌رێكى كرواتى ده‌ست نیشان كرد

هه‌ولێرراهێنه‌رێكى كرواتى ده‌ست نیشان كرد
هه‌ولێرراهێنه‌رێكى كرواتى ده‌ست نیشان كرد
به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى له‌ رووى جه‌ستییه‌وه‌ ده‌سته‌ى كارگێری یانەی ھەولێر گرێبەستی لەگەڵ راھێنەری لێھاتووی جەستەیی کرواتی ( دوجی باکۆڤیچ) مۆرکرد بۆ ئەوەی وەکو راھێنەری لێھاتووی جەستەیی لە تیپی تۆپی پێی یانەکە بەشداربوو لە خولی نایابی عێراق کاربکات.
باکۆڤیچ لە دایکبووی ساڵی (١٩٨٦)ە و خاوەن بروانامەی (B) لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و خاوەن بروانامەی تایبەت بەبواری لێھاتووی جەستەیی لە یەکێتی تۆپی پێی کرواتیا.
ئەم راھێنەر پێشتر یاریزانی ھەڵبژاردەی یەکەمی کرواتیا بووە و (١٥) یاری نێودەوڵەتی ئەنجام داوە و یاری بۆ چەندین یانەی کرواتی کردووە دواتر وازھێنانی لە یاریکردن راگەیاند رووی کردە بواری راھێنەرایەتی سەرەتا وەکو یاریدەدەری راھێنەر لە یانە جیاوازەکانی کرواتیا کاری کردووە و ھەروەھا یاریدەدەری راھێنەری ھەردوو ھەڵبژاردەی کرواتیا خوار ( ١٧) و (١٩) ساڵ بوو پاشان لە وەرزی (٢٠١٨-٢٠١٩) وەکو راھێنەری لێھاتووی جەستەیی لە یانەی پیرۆجیای ئیتاڵی کاریکردووە پاشان لە وەرزی (٢٠١٩-٢٠٢٠) لە یانەی باری ئیتاڵیا وەکو راھێنەری لێھاتووی جەستەیی کاری کردووە.
كارزان كانه‌بی
Top