لاوه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ بیر له‌ یانه‌یه‌كى تر ده‌كاته‌وه‌

لاوه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ بیر له‌ یانه‌یه‌كى تر ده‌كاته‌وه‌
لاوه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ بیر له‌ یانه‌یه‌كى تر ده‌كاته‌وه‌
كیلیان ئیمپابی ئه‌ستێره‌ى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا و یانه‌ى پاریس سانجێرمان ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌ له‌ هاوینى داهاتوو بچێته‌ ریزى یانه‌یه‌كى تر و چه‌ندین گرێبه‌ستى پێشكه‌ش كراوه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ش داواین وه‌رز ده‌بێ له‌گه‌ڵ یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێرێزى سه‌رۆكى یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ بۆ هانده‌رانى یانه‌كه‌ كه‌وا گیلیان بۆته‌ یاریزانى یانه‌ى ریال مه‌درید له‌ وه‌رزى داهاتوو درێسى یانه‌كه‌ى ده‌پۆشێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ى بارسا له‌ ئێستاوه‌ پلانى گواستنه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ئیمپابی و نیمارى دارێژیوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ یانه‌ى بارسا، ئیمپابی ده‌یه‌وێت وه‌رزى نوێ له‌ یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ى ئه‌وروپا بێت و چاوی له‌وه‌یه‌ نازناوى چامپیونس لیگ له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئه‌وروپا به‌ده‌ست بهێنێت، له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ یانه‌ى پاریس یانجێرمان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى نه‌داوه‌ له‌سه‌ر قسه‌ى ئه‌و یاریزانه‌ لاوه‌ى یانه‌كه‌.
كارزان كانه‌بی
Top