یۆڤێنتۆس خۆى رێكده‌خاته‌وه‌

یۆڤێنتۆس خۆى رێكده‌خاته‌وه‌
یۆڤێنتۆس خۆى رێكده‌خاته‌وه‌
رۆنامه‌ى ئه‌لكورییری دیلیۆ سپۆرتى ئیتالی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا ئیداره‌ى یانه‌ى خانمه‌ پیره‌كه‌ى ئیتالیا ده‌یه‌وێت چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له‌ ریزی تیپه‌كه‌ى بكات له‌ سه‌ر داواكاری پیرلۆی راهێنه‌رى یانه‌كه‌، ئه‌و رۆنامه‌یه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا سامی خزێره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى یانه‌كه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت بیفرۆشێته‌ هه‌ر یانه‌یه‌ك كه‌ داواكاری له‌سه‌ر هه‌بێت، جگه‌ له‌وه‌ش یۆڤی یاریزانى یانه‌كه‌ى دش تشیلیۆى بۆ رۆما ئاماده‌ كردوه‌ له‌به‌رامبه‌ر پێدانى دزیكۆه‌ هێرشبه‌ر بۆسنى، دزیكۆش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ رێكه‌وتووه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ ئیتالیه‌كه‌ ته‌نیا ره‌زامه‌ندى یانه‌ى رۆماى پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ى روو بكاته‌ یانه‌ى یۆڤی، یانه‌ى جه‌نه‌واش ده‌یه‌وێت ماركۆ بیاتزاى یاریزانى یانه‌ى یۆڤی بباته‌ ریزی یانه‌كه‌ى و هه‌وڵه‌كانیشى به‌رده‌وام كردوه‌، ئه‌م وه‌رزه‌ پیرۆلۆ ده‌یه‌وێـت پێكهاته‌یه‌كى ته‌واو جیاوازى هه‌بێت بۆ ده‌ستپێكى خولى ئیتالی.
كارزان كانه‌بی
Top