دەستەی کاتی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی کاتی دەستپێکردنی خولی نایابی عێراقی راگەیاند

دەستەی کاتی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی کاتی دەستپێکردنی خولی نایابی عێراقی راگەیاند
دەستەی کاتی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی کاتی دەستپێکردنی خولی نایابی عێراقی راگەیاند
بەفەرمی دەستەی کاتی بۆ بەرێوەبردنی کارەکانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بریاریدا رۆژی (٢٥-١٠-٢٠٢٠) خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی بۆ وەرزی (٢٠٢٠-٢٠٢١) بەرێوەدەچێت.
خولەکە بەشێوازی دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت و دوو یانە بۆ خولی پلە یەکی عێراق دادەبەزێت و یانەی خاوەن پلەی (١٨) یاری لەگەڵ یانەی خاوەن پلەی سێیەمی خولی پلە یەکی عێراق یاری دەکات بەمەبەستی دیاریکردنی ئەو یانەیە، کە لە وەرزی (٢٠٢١-٢٠٢٢) یاری دەکات و ھەروەھا خاوەن پلەی یەکەم و دووەمی خولی پلە یەکی عێراق راستەوخۆ بۆ خولی پلە نایاب سەردەکەوێت.
لەھەمان کاتدا یارییەکانی خولی لاوان لە ھەمان کاتی خولی نایاب ئەنجام دەدەرێت بەشێوازی خول بۆ یەک قۆناغ و یارییەکانیش پێش یارییەکانی تیپی یەکەم ئەنجام دەدرێت.
وا بریارە رۆژانی (٢٩) و (٣٠)ی ئەم مانگە لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی عێراق تیروپشکی خولی نایاب و جامی عێراق رابکێشرێت.
لە لایەکی ترەوە وا بریارە رۆژی (١-١١-٢٠٢٠) یارییەکانی پاڵاوتن لە پارێزگاکانی عێراق بۆ یانەکانی بەشداربوو لە خولی پلە یەکی عێراق ئەنجام بدرێت پاشان لە رۆژی (٣٠-١-٢٠٢١) یارییەکانی پاڵاوتن بۆ ناوچەکان ئەنجام دەدرێت دواتر لە رۆژی (٢٤-٣-٢٠٢١) یارییەکانی خولی گشتی پلە یەکی عێراق ئەنجام دەدرێت و یانەکان بەسەر دوو کۆمەڵە دابەش دەکرێت یارییەکان بەشێوازی خول بەیەک قۆناغ ئەنجام دەدرێت لە ھەر کۆمەڵەیەک خاوەن پلەی یەکەم راستەوخۆ بۆ خولی نایاب سەردەکەوێت و ھەردوو یانەی خاوەن پلەی دووەمی ھەردوو کۆمەڵە لەگەڵ یەکتر یاری دەکەن و براوەی ئەم یارییە لەگەڵ خاوەن پلەی (١٨) خولی نایابی عێراق یاری دەکات لە یارییەکی یەکلاکەرەوە.
رێبین رەمزی
Top