ڤیدال ده‌بێته‌ یاریزانى ئه‌نته‌رمیلان

ڤیدال ده‌بێته‌ یاریزانى ئه‌نته‌رمیلان
ڤیدال ده‌بێته‌ یاریزانى ئه‌نته‌رمیلان
تۆرى هه‌واڵى كادیناسیرى ئیسپانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا ئه‌رتورۆ ڤیدال ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلانی ئیتالی ده‌كات، به‌ پێى سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵه‌كه‌ ڤیدال له‌ ئێستادا خه‌ریكی ئه‌نجامدانى پشكنینه‌ پزیشكییه‌كانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌یه‌كى زۆر كورت ببێته‌ یاریزانى ئه‌نته‌رمیلان، گفتوگۆییه‌كانى ڤیدال و ئیداره‌ى بارسا له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ كۆتایی به‌ گرێبه‌سته‌كه‌ى بهێنن به‌ شێوه‌یه‌كى بڕه‌ پاره‌یه‌كى ره‌مزی بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه‌ردارى بن بۆ ریزى یانه‌ى نیراتزۆری، دواى ئه‌وه‌ى راكیتیچ چووه‌ ریزى یانه‌ى ئیشبیلیا، یانه‌كه‌ له‌ سه‌ر ده‌ستى كومانى راهێنه‌ر ده‌ستبه‌ردارى چه‌ندین یاریزانى یانه‌كه‌ى بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى تیپه‌كه‌ گۆڕانگارییه‌كى گه‌وره‌ ئه‌نجام بدات و زیاتر پشت به‌ یاریزانى لاو ببه‌ستێ.
كارزان كانه‌بی
Top