مان یونایتد ریگیلون ده‌باته‌ ریزى یانه‌كه‌ى

مان یونایتد ریگیلون ده‌باته‌ ریزى یانه‌كه‌ى
مان یونایتد ریگیلون ده‌باته‌ ریزى یانه‌كه‌ى
رۆنامه‌ى ماركاى ئیسپانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا یاریزانى یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى سیرجیۆ ریگیلون نزیكه‌ له‌ په‌یوه‌ندی كردن به‌ ریزى یانه‌ى مان یونایتدی ئینگلیزی، یانه‌ى مان یونایتد ده‌یه‌وێت له‌م هێله‌ تیپه‌كه‌ى به‌هێز بكات به‌هاتنى به‌م یاریزانه‌ و گفتوگۆییه‌كانى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ریال مه‌درید ده‌ست پێ كردوه‌، ئیداره‌ى یانه‌ى شاهانه‌ش بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م یاریزانه‌ به‌ شێوه‌ى خواستن بۆ یه‌ك وه‌رز تا دوو وه‌رز بداته‌ یانه‌ى مان یونایتد، جگه‌ له‌ مان یونایتد هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى ئیشبیلیا و ئه‌تله‌نتیكۆ مه‌درید هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م یاریزانه‌ى ریال مه‌درید ده‌ده‌ن، یانه‌ى شاهانه‌ ئاماده‌یه‌ ئه‌و یاریزانه‌ بداته‌ مان یونایتد له‌ سه‌ره‌تاى وه‌رزى ده‌ستپێكى خولى ئینگلیزی .
كارزان كانه‌بی
Top