ریال مه‌درید هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وامه بۆ گواستنه‌وه‌ى كامافينگا
یانه‌ى ریال مه‌درید به‌رده‌وامه له سه‌ر چاودێری كردنى یاریزانانى فه‌ره‌نسى له‌سه‌ر داواى راهێنه‌رى یانه‌كه زێنه‌دین زێدانى راهێنه‌رى به ره‌گه‌ز فه‌ره‌نسى، رۆژنامه‌ى ماركای ئیسپانى ئه‌وه‌یى ئاشكرا كردووه كه‌وا ئیداره‌ى یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وامه بۆ گواستنه‌وه‌ى چه‌ندین ئه‌ستێره‌ى لاو به‌تایبه‌تیش یاریزانى لاوی فه‌ره‌نسى ئه‌دواردۆ كافامینگاى یاریزانى فه‌ره‌نسى، یانه ئیسپانیه‌كه هه‌موو هه‌ولێكى خۆستۆته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى له‌م وه‌رزه ئه‌م یاریزانه به‌فه‌رمى ببێته یاریزانى یانه‌ى شاهانه و هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین كات ئه‌م یاریزانه لاوه بگوازنه‌وه، زێدان له رێگاى په‌یوه‌ندییه‌كانى هاتۆته سه‌ر هێلی بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند یاریزانێكى لاو له وولاتى فه‌ره‌نسا بگوازێته‌وه و چاویشى له سه‌ر ئه‌م یاریزانه لاوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له وه‌رزى نوێ شان به شانى ئه‌ستێره‌كانى تر‌ى یانه‌كه سوود له‌تواناكانى ئه‌م یاریزانه ببینێ.
كارزان كانه‌بی