تۆتنهام چاوی له‌ لۆكاس دی فیگایه‌

تۆتنهام چاوی له‌ لۆكاس دی فیگایه‌
تۆتنهام چاوی له‌ لۆكاس دی فیگایه‌
رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا یانه‌ى تۆتنهامى ئینگلیزی له‌ سه‌ر داواى راهێنه‌رى یانه‌كه‌ خۆزی مۆرنیهۆ ده‌یانه‌وێ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكی یانه‌ى بارسێلۆنا مۆربكات، رۆنامه‌ى ئاسی ئیسپانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا یانه‌ى تۆتنهام ئامانجى مۆركردنى گرێبه‌سته‌كه‌ له‌گه‌ڵ یاریزانى به‌رازیلی لۆكاس دی فیگاى یاریزانى هێلى ناوه‌ڕاستى یانه‌ى بارسایه‌ له‌م هاوینه‌، خۆزی مۆرنیهۆى پورتوگالی زۆر سه‌رسامه‌ به‌و یاریزانه‌ ته‌مه‌ن 17ساڵیه‌ كه‌ وه‌رزى رابردوو له‌ تیپى كارتاخیناى پله‌ دوویاری كردوه‌ كه‌ یانه‌ى بارسا به‌ شێوه‌ى خواستن به‌م تیپه‌ى داوه‌ ئاستێكى به‌رزی پێشكه‌ش كردووه‌ ، دی فیگا گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ بارسا تاكو ساڵى 2022، مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوونی 100ملیۆن یۆرۆیه‌، یانه‌ى تۆتنهام ئاماده‌یه‌ بڕى ملیۆن یۆرۆ بداته‌ یانه‌ى بارسا و یانه‌كه‌ى كاتالۆنیا داواى 8ملیۆن یۆرۆى كردوه‌. هه‌ردوو یانه‌كه‌ش له‌ گفت و گۆدان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م گرێبه‌ست به‌ سه‌ركه‌وتوویی جێ به‌جێ بكرێ.
كارزان كانه‌بی
Top