گریزمان ناچێته خولى ئینگلیزی
رۆژنامه‌كانى ئینگلته‌را ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه‌وا ئهنتوانى گریزمان یاریزانى یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانی و هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا ئه‌م ئه‌ستێره فه‌ره‌نسیه له یانه‌كه‌ى هه‌رێمى كاتالۆنیا ده‌چێته یه‌كێك له یانه‌كانى خولى ئینگلیزی له‌م گواستنه‌وه‌ى هاوینه، به‌ڵام گریزمان هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ره‌تكرده‌وه كه باس له رۆیشتنى ده‌كه‌ن به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه تاكو ئێستا دوودڵ بووه له رۆیشتنى له یانه‌ى بارسا، بۆیه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه كه له‌م هاوینه بیر له رۆیشتن ناكاته‌وه و رێزى هه‌موو یانه‌كانیش ده‌گرێت كه داواى گرێبه‌ستیان لێ كردووه، به‌ڵام هیواى ئه‌وه‌ى ده‌خوازێ له‌گه‌ڵ یانه‌ى بارسا بتوانێ چه‌ندین نازناوى جۆراوجۆر به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌و كات بیر له رۆیشتن بكاته‌وه.
كارزان كانه‌بی