بارسا پێویستى به لاوتاریشه
هه‌ر چه‌نده تاكو ئێستا به‌فه‌رمى یانه‌ى بارسا گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ممفیس دیپای یاریزانى هۆله‌ندی و یانه‌ى لیۆنی فه‌ره‌نسى به كۆتایی نه‌هێناوه، به‌ڵام ئه‌گه‌رى زۆرى هه‌یه ئه‌ركه‌كانى گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌ى له رێگه‌ى كومانى راهێنه‌رى تازه‌ى یانه‌كه ته‌واو كردبێ، به‌ڵام ئیداره‌ى یانه‌ى بارسا هێشتا بیر له كڕینى یاریزانى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان لاوتاره، ئیداره‌ى یانه‌ى بارسا پێویستى به تواناى ئه‌م یاریزانه‌یه له رووى هونه‌رى و نێو یاریگا كه شێوازی یارى خێرا په‌یره‌و ده‌كات شێوازی یارى كردنى له‌گه‌ڵ بارسا گونجاوه، هێنانى لاوتاریش ته‌نیا له‌سه‌ر مه‌رجی رازی بوونى كومانى راهێنه‌ره، بارسێلۆنا ئاماده‌یه بڕى 65ملیۆن یۆرۆ بۆ هێنانى لاوتار ته‌رخان بكات، به‌ڵام ئایا ئه‌نته‌رمیلان به‌م بڕه پاره‌یه رازی ده‌بێت بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌و یاریزانه .
كارزان كانه‌بی