یانه‌كانى ئه‌وروپا چاویان له‌ یاریزانانى مه‌دریده‌

یانه‌كانى ئه‌وروپا چاویان له‌ یاریزانانى مه‌دریده‌
یانه‌كانى ئه‌وروپا چاویان له‌ یاریزانانى مه‌دریده‌
رۆژنامه‌ى ماركای ئیسپانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ یانه‌كانى ئه‌وروپا چاویان له‌وه‌یه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانانى یانه‌ى ئه‌تله‌نتیكۆ مه‌درید ببه‌نه‌ ریزى تیپه‌كانیان و له‌ به‌رامبه‌ریشدا یانه‌كه‌ى مه‌درید ده‌یه‌وێت چه‌ند یاریزانێك بگوازێته‌وه‌، رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا یانه‌ى مان سیتى ئاماده‌ بوو بڕی 70ملیۆن یۆرۆ بۆ یاریزان خیمینیز دابین بكات له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له‌و یاریزانه‌، به‌ڵام ئیداره‌ى یانه‌ى ئه‌تله‌نتیكۆ ره‌تى كردوه‌ ده‌ستبه‌ردارى ئه‌م یاریزانه‌ بێت، یانه‌ى یۆڤێنتۆس ئاماده‌یه‌ بڕى 80ملیۆن یۆرۆ بداته‌ یانه‌كه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى تواناكانى ئه‌لڤارۆ مۆراتاى ئیسپانى ئێستا یانه‌كه‌ له‌ گفتوگۆكردنه‌،جگه‌ له‌وه‌ش یانه‌ى خانمه‌ پیره‌كه‌ ئاماده‌یه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان بیرناردێسكی و ئارۆن رامسى و دۆگلاس كۆستا بدات له‌ به‌رامبه‌ر مۆرتا، یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ ده‌یه‌وێت یاریزانی هه‌ڵبژژارده‌ى جه‌به‌ل تاریق نیمانیا بیرۆفیتشى ته‌مه‌ن 18ساڵ بگوازێته‌وه‌ ریزى تیپه‌كه‌ى، یانه‌ى ئه‌رسناڵیش ئاماده‌یه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانانى لاگازیت و جندوزی بداته‌ یانه‌ى ئه‌تله‌نتیكۆ مه‌درید تۆماس بارتى بداته‌ ئه‌رسناڵ.
كارزان كانه‌بی
Top