فێرگەکانی وەرزشی کارگەیەک بۆ بەرھەم ھێنانی یاریزان

فێرگەکانی وەرزشی کارگەیەک بۆ بەرھەم ھێنانی یاریزان
فێرگەکانی وەرزشی کارگەیەک بۆ بەرھەم ھێنانی یاریزان
دیارە لای ھەمومان یٔاشکرایە ، تۆپی پێ، یاریەکی جیھانی پێشکەوتووە، کە زۆرترین وەرزشوانی لەخۆی کۆکردۆتەوە،چ بە یٔەنجامدان بێ یاخود بە ھاندان و سەیرکردن بێ، بۆیە کە باسی فێرگەویٔەکادیمیاکان دەکەین، مەبەستمان لێی ، فێربونی کارامەکانی تۆپی پێ یەبە دروستی، زۆر گرنگە منداڵ ، کە تامەزرۆ و خولیای تۆپی پێ دەبیت، ھەر لەسەرەتای منداڵیەوە ،بە شێوەیەکی دروست فێربێت،خۆشبەختانە لەم ماوانە،تایبەت لە پشوی ھاوینە، دەبینین چەندین فێرگەی تۆپی پێ دەکرێتەوە، بۆ منداڵان و تەمەنێکی دیاریکراو، بەڵام گرنگە کە یٔەوکەسانەی بەرێوەبەری یٔەم فێرکار و راھێنەرانەی ، کە منداڵەکان فێر دەکەن کەسانی یٔەکادیمی بن، بۆ یٔەوەی بە دروستی بە جوانترین شێوە فیری کارامەکانی تۆپی پێیان بکەن، بگرە ئەم کەسانە دەبی کاری جدی بکەن لەسەر لایەنی دەرونی منداڵەکان، وەک چۆنیەتی رێزگرتن لە وەرزش و یەکتر قبوڵکردن، رێزگرتن لە دایک و باوک، لە مامۆستا و دەوروبەریان، رێک خستنی پرۆگرامی نوستن و نان خواردن، کە یٔەمە زۆر زۆر گرنگە، بۆ ھەر یاریزانیکی تازە پێگەیشتوو، لایەنێکی گرنگتر، کە دەبێ لە لایەن دایک و باوکان پەیرەوبکرێ، یٔەوەیە کە دایک و باوک ھاندەریکی باشی یٔەم منداڵەبێ ، پاڵپشتی تەواوی بکات، وە گەر بگونجێ زۆرترین کات لە گەلی بێ و ھانی بدات، بۆ یٔەوەی یٔەم منداڵە ھەست بە ھێزی راستەقینە خۆی بکات، لە یاسای فیرکردن، تایبەت مەندی ھەیە، یٔەویش یٔەوەیە کە چەند دووبارەکردنەوە زیاتر بوو، یٔەوە فیربون باشتر و یٔاسانتر دەبێ، بۆ نمونە، گەر یاریزانێک بیەوێ کارامەیەک فێربێت، راھێنان لەسەر یٔەم کارامەدەکات، وە چەندین جار دووبارە دەکاتەوە، دواتر دەردەکەویت، کە چەند کارامەکە دوبارەکاتەوە باشتر دەبێ، یٔەمەش یٔەوە دەردەخات، کە فێرگەکان چەند یاریزانی کەمتربێ، باشترە، بۆ یٔەوەی یاریزانەکان زۆرترین کات بتوانن کارامەکانی رۆژانە دوبارەبکەنەوە، زۆرترین جار پێیان بەر تۆپ بکەوێت، لە یٔەگەری زۆری یاریزان، نەبونی پێداویستی تەواو، یٔەوا فێرگەیەکی نا تەندروست دەبێ، بۆیە گرنگە، کە دایک و باوک، شوێنیکی دروست بۆ منداڵەکەی ھەلبژێریت، لایەنێکیتری پێویست، یٔەوەیە کە یاریگایەکی دروست ھەبێ ، بۆ راھێنان و فیرکردن،کە شیاوی راھێنان بێ، بە گوێرەی تەمەنی یاریزان و ژمارەی یاریزان، تاکوو یٔەم یاریزانە مەودای یٔەوەی ھەبێ کە کارامەکە جێ بەجێ بکات، یٔەمەش وادەکات، (ئەکادیمیا) فێرگەکان،ببێتە کارگەیەکی گرنگ، بۆ پێگەیاندن و دروست بوونی یاریزان،
م. دیار شه‌ھاب خه‌لیل
Top