700ملیۆن یۆرۆ رێگر بوو له‌ رۆیشتنى میسى

700ملیۆن یۆرۆ رێگر بوو له‌ رۆیشتنى میسى
700ملیۆن یۆرۆ رێگر بوو له‌ رۆیشتنى میسى
به‌ پێى راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان رۆیشتنى لیۆنێل میسی له‌ یانه‌ى بارسا له‌م وه‌رزه‌ شكستى هێنا به‌ هۆى زۆرى بڕى شكاندنى گرێبه‌سته‌كه‌ى كه‌ نزیكه‌ى 700ملیۆن یۆرۆیه‌، هه‌رچه‌نده‌ رۆیشتنى میسى هه‌موو دونیاى هه‌ژاندوه‌ و هه‌موویان سه‌رقاڵ كردوه‌ كه‌ بڕیار بوو ئه‌م هاوینه‌ یانه‌كه‌ جێ بهێلێت، خۆرخی میسى باوكی یاریزانى ناوبراو و به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانى ئه‌م یاریزانه‌ دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ جۆسیب بارتومیۆ سه‌رۆكى یانه‌ى بارسا بۆ دیارى كردنى چاره‌نووسى یاریزانه‌كه‌ هیچى لێ شین نه‌بوو، رۆژنامه‌ى تلیگراف له‌ راپۆرتێكدا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ رۆیشتنى ئه‌م یاریزانه‌ ته‌مه‌ن 33ساڵیه‌ به‌رامبه‌ر 88ملیۆن جونیه‌یه‌ى ئه‌سته‌رلینیه‌، به‌ڵام میسى په‌یوه‌سته‌ به‌ گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ بارسا تا هاوینى 2021 به‌ مه‌رجی ده‌ست به‌رداربوون له‌به‌رامبه‌ر 629ملیۆن جونیه‌ى ئه‌سته‌رلینی كه‌ ده‌كاته‌ 700ملیۆن یۆرۆ، ئه‌و پاره‌یه‌ش یه‌كجار زۆره‌ له‌م قه‌یرانه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ زۆره‌ له‌ سه‌رووى هه‌موویانه‌وه‌ مان سیتى كه‌ كڕیارى سه‌ره‌كى ئه‌م یاریزانه‌ بوو، به‌ڵام له‌ ئێستادا تاكو گرێبه‌سته‌كه‌ى ته‌واو ده‌بێت ناتوانێ بڕوات، بارساش سوودی له‌ په‌تاى كرۆنا وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر میسى له‌ كامپ نو بهێلێته‌وه‌، له‌ ئه‌گه‌رى كۆتایی هاتنى گرێبه‌سته‌كه‌شى میسى ته‌نیا ده‌توانى له‌به‌رامبه‌ر 88ملیۆن جونییه‌ى ئه‌سته‌رلینی بروان به‌ هه‌مان نرخی كریستانۆ رۆنالدۆ له‌ رۆیشتنى له‌ ریال مه‌درید بۆ یانه‌ى یۆڤانتۆس.
كارزان كانه‌بی

Top