میلان گۆڵپارێزێكى بارسێلۆناى كردۆته ئامانج
رۆژنامه‌ى توتوسپۆرتی ئیتالی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا یانه‌ى ئه‌ى سى میلانى ئیتالی گرنگى به گواستنه‌وه‌ى گۆڵپارێزى دووه‌مى یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى نیتۆ ده‌دات، یانه ئیتالیه‌كه ده‌یه‌وێت سوود له تواناكانى ئه‌و گۆڵپارێزه به‌رازیلیه ببینێ بۆ شوێنگڕه‌وه‌ى گۆڵپارێزى یه‌كه‌مى یانه‌كه جیانلۆیجی دۆنارۆما دواى رۆیشتنى پیپی ریناى گۆڵپارێزى یانه‌كه بۆ یانه‌ى لازیۆ، هه‌رچه‌نده چه‌نده نیتۆ ده‌یه‌وێت یارى بۆ یۆڤانتۆس بكات و پێش میلانیش بیری له لاى یانه‌ى ڤیرۆنتینیا كردبووه، یۆڤی ده‌یه‌وێت بیكاته شوێنگڕه‌وه‌ى بۆفۆنى ئیتالی، یانه‌ى بارسا ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا له جامى ئیسپانیا پشتى پێ به‌ستووه و له پێكانى گۆڵپارێزى یه‌كه‌مى یانه‌كه‌ش گرنگى به نیتۆ داوه، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌م كاره بۆ میلان قورس بێ له‌كاتێكدا تیرشتیگن پێكانى له ئه‌ژنۆ هه‌یه بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك یانه‌كه له‌م كاته ده‌ستبه‌رداری نابێ، ئه‌گه‌ر رێگه‌شى بدات ته‌نیا بۆ یه‌ك وه‌رزه به شێوه‌ى خواستن رێگه‌ى ده‌دات بۆ میلان یارى بكات.
كارزان كانه‌بی