ریال مەدرید لە سەرۆکی کامەڵەی لالیگا توریە

ریال مەدرید لە سەرۆکی کامەڵەی لالیگا توریە
ریال مەدرید لە سەرۆکی کامەڵەی لالیگا توریە
بەرپرسانی ریال مەدرید بەهۆی لایەنگیریکردنی خاڤیێر تیباس سەرۆکی کۆمەڵەی لالیگا بۆ یانەی بەرشلۆنە تووڕەن.
ماڵپەڕی دیڤینسا سێنترالی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دوای ئەوەی کۆمەڵەی لالیگا بەیاننامەیەکی بڵاوکردووە و پشتیوانی خۆی بۆ یانەی بەرشلۆنە دووپاتکردەوە و رایگەیاند مێسی ئەگەر بیەوێت بروات دەبێت ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆ بدات کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەتی لە یانەکەی.
فلۆرێنتینۆ پێرێز و بەرپرسانی ریال مەدرید لەم بەیاننامەیەی تیباس نیگەرانن و پێیانوایە ئەم بەیاننامەیەی لالیگا لایەنگیریکردنە، چونکە چەند مانگێک پێش ئێستا تیباس لە لێدوانێکیدا گوتی رۆیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە لالیگا کاریگەرییەکی زۆر کەمی لەسەر لالیگا هەبوو، بەڵام مێسی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە و کاریگەرییەکی زۆری دەبێت.
لالیگا نزیکە لەدوای رۆیشتنی نێیمار داسێلڤا و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ماوەی سێ ساڵ سێیەم گەورەترین ئەستێرەی لەدەست بدات کە ئەمەش کاریگەرییەکی زۆر خراپی لەسەر داهات و هاندەرانی لالیگا دەبێت.
رێبین رەمزی
Top