میسی سزادەدرێت

میسی سزادەدرێت
میسی سزادەدرێت
لە ئەگەری بەشداری نەکردن لە راهێنانەکانی ئەمرۆی یانەکەی، لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی یانەی بەرشلۆنە لە لایەن یانەکەیەوە سزا دەدرێت.
دوێنی یاریزانانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانیا بە مەبەستی بەشداریکردن لە ئامادەکارییەکانیان یانەکەیان بۆ وەرزی نوێ، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان ئەنجامدا بەبێ ئامادەبوونی میسی، وھەروەھا یانەی بەرشلۆنە ئەمرۆ یەکەم یەکەی مەشقی خۆی ئەنجام دەدادت میسی ئامادەی مەشقەکەنیش نابێت بۆیە یانەکەی هەڕەشەی سزادانی لێ دەکەن.
رادیۆی کادێنا سێر بلاویکردەوە، لە ئەگەری بەشداری نەکردنی میسی لە راهێنانەکان، ئەو کات سەدا 25 موچەی وەرزی داهاتوو لێدەبڕن، ئەمەش لە گرێبەستی هەموو یاریزانێکی هەیە.
رێبین رەمزی
Top