نیمار بریارە گرنگەکەی دا

نیمار بریارە گرنگەکەی دا

نیمار بریارە گرنگەکەی دا
نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی، بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی خۆی لەگەڵ یانەکەی دا و گوتی: سەدا سەد لەگەڵ پاریس سانت جێرمان دەمێنمەوە.
لە کاتێکدا کە دەنگۆی ئەوە لەئارادابوو، کە لەوانەیە بەهۆی نەهاتنەدی خەونەکەی و شکستهێنان لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگدا، نەیمار جارێکی دیکە داوای رۆیشتن لە یانە پاریسییەکە بکاتەوە، ئەو یاریزانە دووپاتیکردەوە کە بەدڵنیاییەوە لە گەڵ یانەکەی دەمێنێتەوە و گوتی: بێگومان لەگەڵ پاریس سانت جێرمان بەردەوام دەبم، ئامانجی ئێمە لە وەرزی نوێدا گەیشتنەوەیە بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەڵام ئەمجارە بۆ بردنەوەی نازناوەکە.
یاریزانی بەرازیلی لە بەردەوامی
لێدوانەکەیدا، گوتی: حەزدەکەم ناوی من بە پیتی زێڕین لە مێژووی پاریس سانت جێرماندا بنووسرێتەوە، لەپێناو ئەو خەونەدا هەموو هەوڵەکانم دەخەمەگەڕ.
بەم لێدوانە یانەی بەرشلۆنە هیچ هیوایەکی نەما بۆ بەدەستهێنانەوەی تواناکانی نەیمار، کە لە هاوینی رابردوودا زۆر هەوڵی بۆ دا و تەنانەت ئیستا هەندێک دەنگۆی ئەوە هەن گوایە یەکێک لە مەرجەکانی لیۆنێل مێسی کاپتنی یانەی بەرشلۆنە بۆ مانەوە لە یانەکە گەڕاندنەوەی نەیمارە.
ماوەی گرێبەستی نەیمار لەگەڵ پاریس سانت جێرمان لە هاوینی 2022 کۆتایی دێت، بەڵام بەرپرسانی یانە پاریسییەکە دەیانەوێت پێشوەختە گرێبەستەکەی بۆ نوێ بکەنەوە.
رێبین رەمزی
Top