ڤان بیك له‌ پێناو مان یونایتد دوو یانه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌وروپاى ره‌ت كرده‌وه‌

ڤان بیك له‌ پێناو مان یونایتد دوو یانه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌وروپاى ره‌ت كرده‌وه‌
ڤان بیك له‌ پێناو مان یونایتد دوو یانه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌وروپاى ره‌ت كرده‌وه‌
یانه‌ى مان یونایتدی ئینگلیزی به‌ فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یاریزانى هۆله‌ندى ڤان بیكى یاریزانى ئه‌یاكس ئه‌مستردام راگه‌یاند به‌بێ ئاشكرا كردنى بڕى گرێبه‌سته‌كه‌ى، ئه‌م یاریزانه‌ ته‌مه‌ن 24 ساڵیه‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى بارسا و ریال مه‌درید گرێبه‌ستى پێشكه‌ش كردبوو، به‌ڵام ئه‌و یانه‌ى مان یونایتدی هه‌ڵبژارد یه‌كێكه‌ له‌ یاریزانه‌ به‌تواناكانى ئه‌م وه‌رزه‌ى چامپیۆنس لیگ و یه‌كێ:ه‌ له‌ یاریزانه‌ به‌ جوله‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى یانه‌ هۆله‌ندییه‌، به‌ شێوه‌ى ئازاد له‌ هێلى ناوه‌ڕاست یارى ده‌كات و دروستكه‌ری یارییه‌شه‌ بۆ یاریزانانى هێلى پێشه‌وه‌، یه‌كێكه‌ له‌و یاریزانانه‌ى كه‌ متمانه‌ى ته‌واوى به‌خۆى هه‌یه‌ له‌ نێو یاریگا و ده‌توانێ گۆڵیش تۆماربكات بۆ تیپه‌كه‌ى، یانه‌ى مان یونایتد به‌ شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له‌م وه‌رزه‌ پشتى پێ ده‌به‌ستى له‌ رووى هونه‌رى و له‌ رووى جه‌سته‌یی ده‌توانێ به‌هێزى زۆر به‌ پێكهاته‌ی یانه‌ى مان یونایتد بدات له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان پوگبا و برنۆ فیرناندیز به‌ شێوه‌یه‌كى باش له‌ یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى ئینگلیزی ده‌ربكه‌ون.
كارزان كانه‌بی
Top