سوارێز له‌ یۆڤی ساڵانه‌ 10ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێ

سوارێز له‌ یۆڤی ساڵانه‌ 10ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێ
سوارێز له‌ یۆڤی ساڵانه‌ 10ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێ
به‌ پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌وڵى ئیتالیا بێ رۆیشتنى سوارێز بۆ ریزى یانه‌ى خانمه‌ پیره‌كه‌ ته‌واو بووه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیك ئه‌و یاریزانه‌ ده‌بێته‌ یاریزانى فه‌رمی یانه‌ى یۆڤێنتۆس ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا گرێبه‌سته‌كه‌ى بۆ سێ ساڵه‌ و مووچه‌ى ساڵانه‌ى 10ملیۆن یۆرۆیه‌ بۆ هه‌ر سالێك، كومانی راهێنه‌ری بارسا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا سوارێز له‌ پلانى ئه‌و دانییه‌ له‌م وه‌رزه‌ زیاتر پشت به‌ یاریزانى تازه‌ ده‌به‌ستێ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ تیپى بلوگرانا بگه‌رێنته‌وه‌ دۆخی جارانى و ململانێ له‌ سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كان بكات، سورێزیش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان رۆنالدۆ و دیبالا پێكهاته‌یه‌كى به‌هێز له‌ هێلى پێشه‌وه‌ى تیپه‌كه‌ دروست ده‌كه‌ن.
كارزان كانه‌بی
Top