كومان ناگه‌رێته‌وه‌ پاریس

كومان ناگه‌رێته‌وه‌ پاریس
كومان ناگه‌رێته‌وه‌ پاریس
كینغسلی كومان یاریزانى یانه‌ى بایرن میونخ و هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌ ئێستا بیر له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ یانه‌ى پاریس سانجێرمان ناكات له‌م كاته‌دا گوتیشى " هیچ كات باوه‌ر ناكه‌م ئه‌وه‌ رووبدا ئه‌سته‌مه‌ دواى پێنج ساڵ بگه‌رێمه‌وه‌ ئه‌و یانه‌یه‌، كومان بۆ رۆژنامه‌ى لوبارزیانى فه‌ره‌نسى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌ له‌ ئێستادا بیر له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ ناكات بۆ ریزى یانه‌كه‌ى پاریس سانجێرمان به‌ تایبه‌تى له‌ ئێستادا كه‌ نیمارى به‌رازیلی له‌هه‌مان هێلى ئه‌و یاری ده‌كات و ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رێكى گرانه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ یانه‌كه‌ و دانیشتم له‌ سه‌ر هێلى كورسی یه‌ده‌گ، له‌ یارى كۆتایدا كومان تاكه‌ گۆلی به‌ده‌ستهێنانى نازناوى چامپیۆنس لیگی بۆ میونخ به‌ده‌ستهێنا.
كارزان كانه‌بی
Top