بێل چارەنووسی لەگەڵ مەدرید یەکلانەبۆتەوە

بێل چارەنووسی لەگەڵ مەدرید یەکلانەبۆتەوە

بێل چارەنووسی لەگەڵ مەدرید یەکلانەبۆتەوە
رۆژنامەی دفینسا سنترالی مەدریدی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا تاکو ئێستا چارەنووسی گاریس بێلی ئەستێرەی وێلزی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی یەک لا نەبۆتەوە بەھۆی ئەو کێشانەی کە لەگەڵ یانەی شاھانە بوونی ھەیە، رۆژنامەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە بێل بەردەوام کێشەی پێکانی بەردەوامی ھەیە ئەوەش کێشەیە بۆ یاریزانەکە و یانەکە، کێشەیەکی تر ئەوەیە بێل تایبەتی تەواوی ھەیە لەگەڵ پێکان بەبێ ئەوەی ھۆکاری پێکان و جۆرەکەی بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرا بکات، لە دوو ساڵی رابردوو بێل ھەڵوێستی جێگری نەبووە و بەردەوام چاوەڕوانی چارەنووس بووە، بەردەوام یانەی ریال دەیەوێت ھاوکاری ئەو یاریزانە بکات ئەوەش کارێکی زەحمەتە بۆ ھەردوو لا، بێل ھیچ کات راپۆرتی پزیشکی نەداوتە ئیدارەی یانەکە و نایەوێت لە یانەکە بڕوات ھەر چەندە ڕەنگە گرێبەستی ھاوشێوەی ریالی ھەبێت.
کارزان کانەبی
Top