نیمار داوای لە سوارێز کردوە بێتە پاریس

نیمار داوای لە سوارێز کردوە بێتە پاریس
نیمار داوای لە سوارێز کردوە بێتە پاریس
رۆژنامەی لیکیبی فەرەنسی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان ھەردوو ھێرشبەری بەرازیلی و ئۆرگوایی نیمارداسیلڤا و لویس سوارێزی یاریزانی ئێستای یانەی بارسا ئەنجامدراوە،ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کەوا نیمار ھەموو ھەنگاوێکی ناوە بۆ ئەوەی لویس رازی بکات درێسی یانەی پاریس سانجێرمان لە بەر بکات لە وەرزی نوێ خولی یانەکانی فەرەنسا، لە ئێستادا نیمار لە چاوەڕوانی ئەوەیە لویس بڕیارێکی چارەنووساز بدات و بڕیاری پاشگەزبوونەوەش لە بەردەوام لەگەڵ بارسا لە دەست رۆنالد کویمانی راھێنەری ھۆلەندی و یانەی بارسایە کە ڕەنگە لە ئەگەری رۆیشتنی میسی دەستبەرداری سوارێز نەبێت، بەڵام کومان لە ئێستاوە بەرنامەی داناوە چەند ھێرشبەرێک بگوازێتەوە ریزی تیپەکەی بۆ ئەوەی بتوانێ لە ھێلی پێشەوە تیپێکی تۆکمە بن و بتوانن زۆرترین گۆڵ لە وەرزی داھاتووی ئیسپانیا تۆماربکات.
کارزان کانەبی


Top