لیڤاندۆڤسکی خەون بە تۆپی زێرین دەبینێ

لیڤاندۆڤسکی خەون بە تۆپی زێرین دەبینێ

لیڤاندۆڤسکی خەون بە تۆپی زێرین دەبینێ
رۆبرت لیڤاندۆڤسکی یاریزانی یانەی بایرن میونخ و ھەڵبژاردەی پۆلەندا دووپاتی بەدەستھێنانی تۆپی زێرین دەکاتەوە کە ئەمساڵ ئەم ھێرشبەرە توانیویەتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و خولی ئەڵمانیا و گۆڵکاری خولی یانەکانی ئەڵمانیا بووە و زۆرترین گۆڵی لەگەڵ یانەی تۆمارکردوە، بۆیە خۆی بە شایستەی بەدەستھێنانی نازناوی تۆپی زێرین دەزانێ کە ئەمساڵ ئەم ھەموو نازناوەکەی لەگەڵ تیپەکەی بەدەستھێناوە، زۆرترین گۆلیشی لەگەڵ یانەکەی تۆمارکردوەی لەسەر ئاستی ئەوروپا، ئەمساڵ لە سەرجەم خولەکانی لەگەڵ باڤاری ٥٥گۆڵی تۆمارکردوە لە کۆی ئەنجامدانی ٤٧یاری لیڤای تەمەن ٣٢ساڵ خۆی بە شایستەی پێدانی تۆپی زێرین دەکاتەوە کە ساڵانە فرانس فوتبۆل کە ئەمسال بۆ سالێک دوای خسا بەھۆی ڤایرۆسی کۆرنا، لیڤا ئەمساڵ باشترین ئەنجامی لەگەڵ بایرین بەدەست ھێناوە بە تایبەتی بەدەستھێنانی گەورەترین ئەنجامی لەبەرامبەر بارسا (٨-٢)گۆڵ، و بەدەستھێنانی نازناوی چامپیۆنس لیگ لەبەرامبەر پاریس، لیڤا دەیەوێت تاکۆتایی گرێبەستەکەی لە ساڵی ٢٠٢٣ لەم ئاستە باشەی بەردەوام بێت.
کارزان کانەبی


Top