كاڤانی ناچێته‌ یۆڤێنتۆس

كاڤانی ناچێته‌ یۆڤێنتۆس
كاڤانی ناچێته‌ یۆڤێنتۆس
دواى كۆتایی هاتنى گرێبه‌ستى كاڤانی یاریزانى یانه‌ى پاریس سانجێرمان و هه‌ڵبژارده‌ى ئۆرگوایی راگه‌یاندنه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا تاكو ئێستا كاڤانى خۆى بۆ هیچ یانه‌یه‌ك یه‌كلاى نه‌كردۆته‌وه‌ كه‌وا گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ بكات، كاڤانى ره‌تى كرده‌وه‌ بچێته‌ یانه‌ى یۆڤێنتۆس له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ماوه‌یه‌كى زۆر له‌ ریزى یانه‌ى ناپۆلی یارى كردوه‌ و وه‌كو رێزلێنێنكیش بۆ یانه‌ ئیتالیه‌كه‌ گرێبسه‌تى خانمه‌ پیره‌كه‌ى ره‌تكردۆته‌وه‌،له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌ك له‌ یانه‌كانى ئه‌وروپا گرنگی به‌ تواناكانى كاڤانى ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌ن له‌ سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ یانه‌ى ئه‌تله‌نتیكۆ مه‌درید هه‌وڵه‌كانى چڕ كردۆته‌وه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتى سیمۆنى راهێنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانه‌ى ئه‌مریكاى لاتینى بهێنێته‌ ریزى تیپه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ و بتوانێ ئه‌نجامى گه‌وره‌ به‌ده‌ست بهێنن.
كارزان كانه‌بی
Top