چه‌ند یانه‌یه‌ك ئاماده‌ن پاره‌ و یاریزان له‌به‌رامبه‌ر میسى ئاماده‌ن بكه‌ن بۆ بارسا

چه‌ند یانه‌یه‌ك ئاماده‌ن پاره‌ و یاریزان له‌به‌رامبه‌ر میسى ئاماده‌ن بكه‌ن بۆ بارسا
چه‌ند یانه‌یه‌ك ئاماده‌ن پاره‌ و یاریزان له‌به‌رامبه‌ر میسى ئاماده‌ن بكه‌ن بۆ بارسا
رۆژنامه‌ى ئاسی مه‌دریدی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا تاكو ئێستا هیچ نرخێك بۆ میسى دانه‌نراوه‌ له‌به‌ر دیارى نه‌بوونى چاره‌نووسى ته‌نیا بارسا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ى بلاو كردۆته‌وه‌ كه‌وا 100ملیۆن یۆرۆ و سێ یاریزان له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونى لیونێل میسى ئه‌ستێره‌ى یه‌كه‌مى یانه‌ كه‌تالۆنیه‌كه‌یه‌، ئه‌وه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌ و سێ یاریزان بۆ زۆربه‌ى یانه‌كانى كڕیارى میسى نرخێكى زۆره‌ و پاره‌یه‌كى زۆر ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونى میسى، یانه‌ى مان سیتى به‌سه‌رپه‌رشتى گواردیۆلا ئاماده‌یه‌ بڕى 100ملیۆن و هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ئیریك گارسیا و ئه‌نخلینۆ و خیسۆس بده‌ن بارسا بۆ به‌ده‌ستهێنانى میسى، یانه‌ى یۆڤێنتۆسیش ئاماده‌یه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان دی تشیلیۆ و بینتاكور و دیبالا بداته‌ یانه‌ى بارسا، ئه‌نته‌رمیلان ئاماده‌یه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ و لاوتار وسینسى بداته‌ بارسا، پاریس سانجێرمان نیش ته‌نیا ئاماده‌ى ئه‌وه‌ى ده‌ربڕیوه‌ نیمار له‌ به‌رامبه‌ر میسیه‌ و هیچ شتێكى تر نادات، بۆیه‌ چیرۆكى كۆتایی هاتنى میسى یه‌كلاى نه‌بۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى بارسا و یانه‌كانیش چاوه‌ڕوانن.
كارزان كانه‌بی
Top