چێلسى تیاگۆى رازی كرد
یانه‌ى چێلسى ئینگلیزی به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى یاریزانى به‌رازیلی تیاگۆسیلڤاى راگه‌یاند له پاریس سانجێرمانه‌وه بۆ یانه‌كه‌ى كه بۆ وه‌رزى داهاتوو به درێسى یانه‌ى چێلسى له خولى ئینگلیزی یارى ده‌كات، گرێبه‌سته‌كه‌ى به شێوه‌ى بێبه‌رامبه‌ره ساڵانه بڕى 6ملیۆن یۆرۆ ده‌درێت به‌م یاریزانه، بۆ ماوه‌ى دوو وه‌رزه ئه‌م گرێبه‌سته و له ئه‌گه‌رى پێشكه‌ش كردنى ئاستى باش گرێبه‌سته‌كه‌ى درێژ ده‌كرێته‌وه، یانه‌ى چێلسى پێویستى یه‌م یاریزانه به ئه‌زموونه‌یه كه ته‌مه‌نى 35ساڵه ئه‌مساڵیش ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌ش كردوه له خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا، چوونى تیاگۆ بۆ ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ چێلسى له خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا بتوانن ئاستی باش پێشكه‌ش بكه‌ن، چێلسى ئه‌م وه‌رزه به كۆمه‌لێك ئه‌ستێره ریزى تیپه‌كه‌ى به‌هێز كردوهوهكو تیمۆ ڤێرنه‌ر و حه‌كیم زیا و تشیلویل و مالانج سار، ره‌نگه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هافیرتزیش له لیڤه‌ركوزن بكات.
كارزان كانه‌بی