ئێریک ئەبیدالیش لە بارسا ماڵئاوایی کرد

ئێریک ئەبیدالیش لە بارسا ماڵئاوایی کرد
ئێریک ئەبیدالیش لە بارسا ماڵئاوایی کرد
دوای شکستەکەی بەرامبەر بایرن میونیخ بە ئەنجامی 8-2، گۆڕانکارییەکان لە یانەی بەرشلۆنە بەردەوامە لە دوایین پێشهاتدا سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، ئیریک ئەبیداڵی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.
دوای دوورخستنەوەی کیکێ سیتێن لە پۆستی راهێنەریی بەرشلۆنە ماڵپەری فەرمی بەرشلۆنە بڵاویکردەوە: بەفەرمی ئیریک ئەبیداڵ لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە، کە ئەم بڕیارە بە رەزامەندی هەردوولا دراوە، سوپاسی ئەبیداڵ دەکەین کە لەم ماوەیەدا کاری لەگەڵ یانەکەماندا کردووە، ئێستاش کۆتایی بە ماوەی کارکردنی پێکەوەیی لە بەرشلۆنە کۆتاییهات.
یانەی بەرشلۆنە لە ساڵی 2018 ئەبیداڵی وەکو بەڕێوەبەری وەرزشی لە شوێنی رۆبەرتۆ فێرناندێز دەستنیشان کرد.
لە ماوەی رابردوودا ناکۆکی لەنێوان ئەبیداڵ و یاریزانەکانی بەرشلۆنە دروست بوو لە سەرووی هەموویانەوە لیۆنێل مێسی، کە دواتر لیۆنێل بە تووندی وەڵامی رەخنەکانی ئەبیداڵی دایەوە.
ئەبیداڵ رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەوە بەهۆی ئەوەی لە گرێبەستەکانی ماوەی کارکردنی لەگەڵ بەرشلۆنە سەرکەوتوو نەبوون.
رێبین رەمزی
Top