پێنج یانه‌ له‌ چاوه‌ڕوانى سوارێزن

پێنج یانه‌ له‌ چاوه‌ڕوانى سوارێزن
پێنج یانه‌ له‌ چاوه‌ڕوانى سوارێزن
تاكو ئێستا به‌فه‌رمی ئیداره‌ى یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى بۆندی لویس سوارێزى یه‌كلا نه‌كردۆته‌وه‌ ئایا كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ كه‌تالۆنیه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت یان یانه‌یه‌كى تر هه‌ڵده‌بژێرێت، چه‌ند یانه‌یه‌كى وولاتانى ئه‌وروپا و یانه‌یه‌كى ئه‌مریكی له‌ چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ن سوارێز گرێبه‌سته‌كه‌ى كۆتایی پێ بهێنێت له‌گه‌ڵ یانه‌ى بارسا، هه‌رچه‌نده‌ یانه‌ى بارسا مووچه‌یه‌كى زۆر ده‌دات به‌م یاریزانه‌ ئۆرگواییه‌، به‌ڵام كومانى راهێنه‌ری هۆله‌ندى تاكو ئێستا خۆى یه‌ك لا نه‌كردۆته‌وه‌ كه‌وا پشت به‌م یاریزانه‌ ده‌به‌ستێ یاخود پێویستى به‌م یاریزانه‌ نییه‌، له‌ ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى و رۆماى ئیتالی و ئه‌تله‌نتیكۆ مه‌درید و یه‌یاكس ئه‌مستردامى هۆله‌ندى و ئه‌نته‌رمیامی ئه‌مریكی له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دان ئه‌م یاریزانه‌ رازی بكه‌ن.
كارزان كانه‌بی
Top