مان یونایتد داواى فاتی كردوه‌

مان یونایتد داواى فاتی كردوه‌
مان یونایتد داواى فاتی كردوه‌
دواى ئه‌وه‌ى یانه‌ى مان یونایتدی ئینگلیزی شكستى هێنا له‌ مۆركردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ گادۆن سانشۆى یاریزانى یانه‌ى دۆرتمۆندى ئه‌ڵمانى له‌ ئێستادا ئیداره‌ى یانه‌ى مان یونایتد بیر له‌ یاریزانێك ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هاوشێوه‌ى ساشنۆیه‌، رۆژنامه‌كانى ئینگلته‌را ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا یانه‌ى مان یونایتد بیر له‌ مۆركردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ فاتى یاریزانى لاوى یانه‌ى بارسێلۆنا كه‌ بڕى پاره‌كه‌ى 170ملیۆن یۆرۆیه‌ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون، بارسێلۆنا بۆ مان یونایتد كه‌ ئاماده‌ى تێدا نییه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ دابین بكات به‌هۆى بارودۆخى په‌تاى كرۆنا، به‌ڵام فاتى ئاماده‌یى ده‌ربڕیوه‌ بۆ نوێ كردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ بارسا و مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوونیش له‌م یاریزانه‌ له‌ ئێستادا ده‌گاته‌ 400ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام پێ ناچێت هیچ یانه‌یه‌ك ئه‌و بڕه‌ پاره‌ زۆره‌ دابین بكات بۆ ئه‌م یاریزانه‌ له‌م بارودۆخه‌ى دارایى .
كارزان كانه‌بی
Top