میلان بۆ شوێنگڕه‌وه‌ى زه‌لاتان ده‌چێته‌ مه‌درید

میلان بۆ شوێنگڕه‌وه‌ى زه‌لاتان ده‌چێته‌ مه‌درید
میلان بۆ شوێنگڕه‌وه‌ى زه‌لاتان ده‌چێته‌ مه‌درید
رۆژنامه‌كانى ئیتالیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه‌ ئێستا گۆڕانكاری نوێ هه‌یه‌ له‌ سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌ستێره‌ى پێشووى سوێدی زه‌لاتان ئیبراهیمۆڤیچ له‌گه‌ڵ یانه‌ى میلان، رۆژنامه‌ى مۆندودیبۆرتیڤۆ له‌ له‌ رۆژنامه‌ ئیتالیه‌كان وه‌رى گرتوه‌ كه‌ گرێبه‌ستى ئه‌م یاریزانه‌ به‌ ته‌مه‌ن نوێ ناكه‌نه‌وه‌ و له‌ دوای یاریزانێك ده‌گه‌ڕێن بۆ شوێنى ئه‌و له‌مه‌دریدی پایته‌ختى ئیسپانیا هه‌ر چه‌نده‌ میلان ده‌یه‌وێت زاره‌كی به‌ ئیبرا بلێ بۆ به‌رده‌وام بوون، به‌ڵام له‌ مه‌درید به‌ دواى دوو یاریزانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى رازیان بكات بۆ هاتینان بۆ سێریا ئه‌ى، تیپه‌ گه‌وره‌كه‌ى ئیتالیا له‌ گفتوگۆدایه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ئه‌نخیل كۆریاى یاریزانى ئه‌تله‌نتیكۆ مه‌درید و لۆكا یوڤیچ ى یاریزانى ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌یان،، هه‌رچه‌نده‌ پاولۆمالدینى به‌رێوه‌به‌رى وه‌رزشى یانه‌ى میلان جه‌ختى له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ زووترین كات ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ ئه‌نجام بده‌ن بۆ یانه‌ى میلان، ئه‌م وه‌رزه‌ى لۆكاس یۆڤیچ وه‌كو پێویست گرنگى پێ نه‌دراوه‌ له‌ مه‌درید بۆیه‌ ئه‌گه‌رى رۆیشتنى زۆره‌ بۆ ئیتالیا.
كارزان كانه‌بی
Top