باڤارییه‌كان له‌ دواى به‌ده‌ستهێنانى چامپیۆنزلیگ گۆڕانكاریش ده‌كات

باڤارییه‌كان له‌ دواى به‌ده‌ستهێنانى چامپیۆنزلیگ گۆڕانكاریش ده‌كات
باڤارییه‌كان له‌ دواى به‌ده‌ستهێنانى چامپیۆنزلیگ گۆڕانكاریش ده‌كات
یانه‌ى بایرن میونخ له‌ دواى به‌ده‌ست هێنانى نازناوى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا له‌ پاش شه‌ش ساڵ له‌ دابڕان و كۆمه‌لێك كه‌موكورتیش توانى نازناوه‌كه‌ جارێكى تر بهێنه‌وه‌ شارى میونخ، بایرن له‌ دواى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و نازناوه‌ ده‌بێ پارێزگاری له‌و ئه‌نجامه‌ بكات، هه‌رچه‌نده‌ گرفتى دارایشیان هه‌بوو به‌هۆى په‌تاى كۆڕۆنا بۆیه‌ یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك ئه‌نجام بدات. ئیداره‌ى بایرن راهێنه‌رى یانه‌كه‌ فیلیك به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كارى راهێنه‌رایه‌تى له‌ دواى ئه‌و ئه‌نجامه‌ باشه‌ له‌ماوه‌ى ده‌ستبه‌ركاربوونى، نوێری گۆڵپارێزى یانه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ تاوه‌كو شوێنگڕه‌وه‌ى بۆ ده‌دۆزرێته‌وه‌ بۆیه‌ وه‌كو گۆڵپارێز ده‌مێنێته‌وه‌، بۆ هێلى به‌رگرى هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان سۆله‌ و لۆكاس هێرناندیز و باڤار و ئالاباش به‌رده‌وام ده‌بن له‌ یانه‌كه‌، بایرن بۆ شوێنى بواتینگ لوكاس ماى ده‌كاته‌ شوێنگڕه‌وه‌ى، كیمیتچ وه‌كو وه‌كو یاریزانى به‌رگرى و ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام ده‌بێت و دیفیزیش بیرى رۆیشتن ده‌كاته‌وه‌ له‌ یانه‌كه‌ بۆیه‌ بایرن پێویستى به‌ یاریزان ده‌بێ بۆ شوێنى ئه‌و، جابی ماتینیز و ئه‌لكانترا هه‌ردوو یاریزان ده‌ڕۆن و بایرن به‌په‌له‌ شوێنگڕه‌وه‌یان دیارى ده‌كات، بایرن پشت به‌ هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان سانی و گنابری و كومان ده‌به‌ستێت و به‌رده‌وام بوونى بریستش، بایرن پشت به‌ مۆله‌ر و لیڤاندۆڤسكی و شوێنگڕه‌وه‌ى ئه‌وانیش یاریزانى لاو زیركیزی و ده‌یه‌وێت پێویستى به‌ هالانده‌، بایرن له‌ هێلى ناوه‌ڕاست پێویستى به‌ یاریزانى باشه‌ و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ تۆنالی یاریزانى بریشیا و تۆماس بارتى ده‌كات, بۆیه‌ له‌ ئێستادا بایرن بیر له‌ دروست كردنى پێكهاته‌یه‌كى به‌هێز ده‌كاته‌وه‌.
كارزان كانه‌بی
Top