چوار یانه چاودێری رۆدریگز ده‌كه‌ن
راگه‌یاندنه‌كانى نزیك له یانه‌ى ریال مه‌درید ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه كه‌وا یانه‌ى ریال به‌فه‌رمى فرۆشتنى جیمس رۆدریگیزیان راگه‌یاندوه كه مووچه‌ى سالانهكهى ملیۆن و نیو یۆرۆیه، له ئێستادا یانه‌ى گالاته‌سه‌رای توركی به فه‌رمی داواى ئه‌م یاریزانه‌ى له مه‌درید كردوه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه چاوه‌ڕوانى ئۆڤه‌ری گه‌وره‌ى یانه‌كانى تر‌ى ئه‌وروپا ده‌كات، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى ناپۆلی و ئیڤه‌رتۆن و ئه‌تله‌نتیكۆ مه‌درید له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان ئه‌م یاریزانه بگوازنه‌وه ریزى تیپه‌كه‌یان، یانه‌كان چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ مه‌درید بگه‌نه رێكه‌وتن بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌و یاریزانه و كه‌م كردنه‌وه‌ى مووچه‌كه‌شى له‌گه‌ڵ بڕى گواستنه‌وه‌ى بۆیه یانه‌كان هه‌نگاو به هه‌نگاو له مه‌درید نزیك ده‌بنه‌وه بۆ ده‌ستبه‌رداربوونى ئه‌و یاریزانه له مه‌درید، جیمس له‌گه‌ڵ زێدان هیچ یارییه‌كى پێ نه‌كراوه كه وه‌كو پێویست بێت.
كارزان كانه‌بی