پێكى له‌ پرێمه‌رلیگ داواكراوه‌

پێكى له‌ پرێمه‌رلیگ داواكراوه‌
پێكى له‌ پرێمه‌رلیگ داواكراوه‌
یاریزانى هێلى به‌رگرى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا و یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانیا جێراردپێكى نزیكه‌ له‌وه‌ى یانه‌ى بارسێلۆنا جێبهێلێت له‌م هاوینه‌، رۆژنامه‌ى زه‌ سه‌نى به‌ریتانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا یانه‌ى فولهامى ئینگلیزی به‌ فه‌رمى داواى له‌ یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى كردوه‌ كه‌وا به‌فه‌رمى جێرارد پێكى بگوازنه‌وه‌ ریزى یانه‌ ئینگلیزییه‌كه‌، ئه‌و رۆژنامه‌یش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرده‌ پێكى كه‌ بگه‌رێته‌وه‌ خولى ئینگلیزی ده‌یه‌وێت بچێته‌ یانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئینگلته‌را نه‌ك یانه‌یه‌كى وه‌كو فولهام، ئه‌م وه‌رزه‌ یانه‌ى بارسا به‌ دۆخێكى خراپ گوزه‌رى كرد بۆیه‌ ئیداره‌ى یانه‌كه‌ له‌ دواى ده‌ستبه‌ركاربوونى كومانى راهێنه‌رى هۆله‌ندى ژماریه‌ك له‌ یاریزانه‌كانى به‌رێ ده‌كات.
كارزان كانه‌بی
Top