رۆدریگز له ریال مه‌درید بێزار بووه
رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه‌وا جیمس رۆدریگز یاریزانى هێلى ناوه‌ڕاستى یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى و هه‌ڵبژارده‌ى كۆلۆمبیا بیر له رۆیشتن ده‌كاته‌وه له یانه‌ى شاهانه له‌م هاوینه، رۆژنامه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردوه رۆدریگز به ته‌واوى بیرى له جێهێشتنى یانه‌كه كردۆته‌وه ئه‌گه‌رى زۆریش هه‌یه بچێته خولى ئینگلیزی كه پێشووتر له‌م خوله یارى كردووه و ، هۆكارى رۆیشتنیشى له‌م یانه‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه‌له‌لایه‌ن زێدانى راهێنه‌ره‌وه وه‌كو پێویست گرنگی پێنه‌دراوه و هه‌ڵى یارى كردنى پێنه‌دراوه، ئه‌مساڵیش له 13 یارى به‌شدارى ته‌واوى پێ كراوه و و ته‌نیا یه‌ك گۆڵى كردوه و چه‌ند گۆلێكیشى دروست كردوه.
كارزان كانه‌بی