زێدان داواى ئۆبیمیكانۆى له‌ لایبزیگ كردوه‌

زێدان داواى ئۆبیمیكانۆى له‌ لایبزیگ كردوه‌
زێدان داواى ئۆبیمیكانۆى له‌ لایبزیگ كردوه‌
رۆژنامه‌ى ئاسی مه‌دریدی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا یانه‌ى ریال مه‌درید له‌ سه‌ر داواى زێدانى راهێنه‌رى یانه‌ى شاهانه‌ چاوی له‌ تواناكانى یاریزانى دڵى به‌رگرى یانه‌ى لایبزیگ ئۆبیماكانۆ بۆ ئه‌وه‌ى بیگوازینه‌وه‌ ریزى یانه‌ى ریال مه‌درید، زێدان ده‌یه‌وێت هێنانى ئه‌م یاریزانه‌ بۆ شوێنگڕه‌وه‌ى سیرجیۆرامۆس ده‌ستنیشان بكات له‌ ئه‌گه‌رى وازهێنانى ئه‌م یاریزانه‌ له‌ دواى كۆتایی هاتنى گرێبه‌سته‌كه‌ى، هێنانى ئه‌م لاوه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌توانێ سه‌رپه‌رشتى هێلى به‌رگرى یانه‌ى ریال مه‌درید بكات، بۆیه‌ ریال ده‌یه‌وێت به‌ هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌م یاریزانه‌ بگوازێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ئاینده‌ سوودی زۆرى لێ ببینێ. ریال ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزه‌كانى داهاتوو سوودی زۆر له‌م یاریزانه‌ ببینى.
كارزان كانه‌بی
Top