بارسا هه‌وڵى به‌ده‌ست هێنانى نیمۆ ده‌دات
رۆژنامه‌ى سپۆرتى كاتالۆنى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا ئیداره‌ى یانه‌ى بارسا ئاماده‌یه بڕى 60ملیۆن یۆرۆ و گریزمانى هێرشبه‌رى یانه‌كه‌ى بداته یانه‌ى پاریس سانجێرمان له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له نیمارى به‌رازیلی بۆ یانه‌ى بارسا و دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ یانه ئیسپانیه‌كه، یانه‌ى پاریس سانجێرمان 120ملیۆن یۆرۆی بۆ گریزمان دانابوو، به‌ڵام بارسا ئاماده‌یه هه‌ریه‌ك له یاریزانان دیمبلی یان گریزمان و ئه‌و بڕه پاره‌یه بدات، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ نیمار بگوازێته‌وه ریزى یانه‌كه‌ى، به‌ڵام نیمار هه‌ڵویستى به‌هێزى هه‌یه ته‌نیا داواى به‌رزكردنه‌وه‌ى مووچه‌كه‌ى كردوه بۆ ئه‌و مووچه‌یه‌ى كه ساڵى 2018 هه‌یبوه به‌ر له رۆیشتنى له یانه‌كه، پێشووتریش بارتۆمیۆ ئه‌و بڕیاره‌ى ره‌تكردبووه.
كارزان كانه‌بی